هیواکانم گەلا رێزانی تەمەنمن
زه‌مه‌نێکه
هیواکانم گه‌لا رێزانی ته‌مه‌نمن
له به‌هاردا پیرو
له پایزدا وه‌ریوون
له شه‌ودا تاریك و بێ ئاواز و چران
له چه‌شنی دڵێکی خه‌م گرتوون و
وه‌ك دۆلێکی سامناکن ...
زه‌مه‌نێکه هیواکانم به‌ڕێ که‌وتون
ماندوون ... هیلاکن ... شه‌که‌تن
بێ ئه‌نجامن ...
هیواکانم دانه دانه هه‌ڵده‌وه‌رن
ده‌بنه پۆشکی زه‌وی
بێ نازو تینوو
ته‌مه‌نی جوانی و بێ ئومێ رۆژگار
ده‌بێته قوربانی پێنوسێکی زۆردار
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کرمانج گه‌ردی